خه‌باتمیدیا: به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سکرتێری گشتی سازمانی خه‌باتی کوردستان بابەشێخ حوسەینی په‌یامێکێ پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی موسڵمانانی گه‌له‌که‌مان به‌گشتی و هاوباوه‌ڕانی سازمانی خه‌بات و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی کوردستان کرد. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان له‌و په‌یامه‌دا هیوای خواست که جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و سه‌رجه‌م جه‌ژنه ئاینییه‌کانی دیکه له کوردستان ،ببنه ڕۆژی ئاشتی وته‌بایی وبرایه تی له نێو هاونیشتمانیانی کوردستان دا و هانده‌ر بێت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و یه‌کگرتووی و خه‌باتی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه شۆڕشگێڕه‌کانی مه‌یدانی خه‌بات دا.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌که‌یه :
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز
هاونیشتمانیانی موسڵمان!
بە بۆنەی کۆتایی هاتنی مانگێک ڕۆژو عیبادەت و هاتنی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان، لە لایەن خۆم و هاوباوەڕانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانه‌وه گەرمترین پیرۆزبایی بە هانیشتمانیانی موسڵمان لە کوردستان و ئێران و موسڵمانانی جیهان پێشکەش دەکەم.
هەروەها پیرۆز بایی بە کەس و کاری سەر بەرزی شەهیدە نەمرەکان و زیندانیانی سیاسی ڕادەگەێنم، هومێدوارم لە ئاکامی خەباتی یەکانگیرو تێکڕایی، قەڵای زوڵم و ستەمی دەسەڵاتی ڕەشی ئاخوندە ستەمگەرەکان لە ناوبچێ و ئازادی و ئارامی باڵ بە سەر نیشتماندا بکێشێ و کۆتایی بە مەینەتی و ئازارەکانیان بێ.
هیوادارم جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان،ببنه هۆی ئاشتی و تەبایی وبرایه تی له نێوان هاونیشتمانیانی کوردستان دا و هانده‌ر بێ بۆ هه‌نگاونانمان به‌ره‌و یه‌کگرتوویی و خه‌باتی هاوبه‌ش له نێوان هێز و لایه‌نه شۆڕشگێڕه‌کانی شۆڕشی مافخوازانەو ڕەوادا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی
2 ی بانەمەڕی 1399ی خۆری 24.05.2020