پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نزیکەی ۶ ملیۆن کەس لە جیهان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

نزیکەی ۶ ملیۆن کەس لە جیهان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

خەبات مێدیا: زیاتر لە µ.۸ ملیۆن کەس لە جیهان تووشی ڤایروسی 《کووید۱۹》و نزیکەی ۳۶۰ هەزار کەسیش بەم ڤایرۆسە گیانیان سپاردووە.

خەبات مێدیا: زیاتر لە µ.۸ ملیۆن کەس لە جیهان تووشی ڤایروسی 《کووید۱۹》و نزیکەی ۳۶۰ هەزار کەسیش بەم ڤایرۆسە گیانیان سپاردووە.
لە حاڵێکدا کە ڕێژەی توشبووان لە هێندێک شوێن و وڵات بەرەو زۆربون دەڕوات, هێندیک لە وڵاتان لابردن و هەڵگرتنی ڕێنمایی و بەربەستەکان بۆ خۆپارێزی لەو پەتایە دەست پێکردووە.
ئامریکا لە ئێستادا بۆتە ناوەندی بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشیە، وڵاتە یەکگرتووەکان ۱.· ملیۆن کەس و بەرازیل زیاتر له ۴۳۸ هەزار کەسیان بەم نەخۆشینە تۆمار کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە کارناسەکان دەڵێن ئامارە ڕاستییەکان لە وڵاتانێک وەکوو چین, روسیە و ئێران زۆرتر لەوەیە کە ڕایدەگەێنن و حکومەت ئاماری را٠ستی بڵاو ناکاتەوە، و ئامارە فەرمیەکان لەم وڵاتانەدا لە لایەن کارناسانی سەربەخۆوە بڵاو ناکرێنەوە و بەمەش جێگەی باوەڕ و بە ڕەسمی لەقەڵەم نادرێن.
لە لایەکی ترەوە, ئانتۆنیۆ گۆتێرێش, سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان, لە دانیشتنێکی مەجازیدا بە بەشداری نزیک بە ۶۰ بەڕێوەبەری جیهان، هۆشیاری دا ئەگەر دەوڵەتەکان لەئێستادا هەوڵ بۆ بەرگری نەدەن، ئەم نەخۆشیە گشتگیرە دەتوانێت ببێتە هۆی وێرانی و لە ناو چونێک وەکوو قات و قڕی و بێکاریەکی گشتگیر و باوەڕپێنەکراو.
بە پێی تاقیکردنەوەێک لە فرانسە دەرکەوت کە لە هەر ۱۰ کەس کە نەخۆشی قەندیان هەیە و توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، یەک کەسیان لە هەفتەی یەکەم دا گیان دەدات.
پسپۆڕانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەش هەروەها تاقی کردنەوەیان لەسەر ۹۰۰ نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە لە بریتانیا, کانادا, ئیسپانیا و وڵاتە یەکگرتووەکان کردووە, ئەو پسپۆڕانە بەو ئەنجامە گەیشتون کە ئەو نەخۆشانە کاتێک تووشی ڤایرۆسی《کووید۱۹》دەبن، مەترسی زۆرتریان لەسەرەو لەماوەی کەمتر لە یەک مانگدا گیان دەدەن.


4 ساڵ و 5 مانگ و 22 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نزیکەی ۶ ملیۆن کەس لە جیهان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

نزیکەی ۶ ملیۆن کەس لە جیهان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن