پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران

یادی سەروەران

سەروەری گەل شەهید ڕەشیدی کەریم زادە

سەروەری گەل شەهید ڕەشیدی کەریم زادە
ئەگەر لاپەڕەکانی مێژووی نەتەوەکەمان هەڵدەینەوە، بەسەر چەندین قۆناغی پڕ زەحمەت و فیداکاری و خەڵاتی خوێن و قوربانی دەکەوین کە پشکی ئەم مێژووە پڕ لە سەروەریە وەبەر چەوساوانی ئەم گەلە ئازاو و نەبەردە کەوتووە. مانەوە و هەرمانی نەتەوەی بە دیفاع و تێکۆشەری کورد بەند بووە بەم تێکۆشان و قوربانیدانەوە و مێژووش ئەوەی سەلماندووە کە خەبات و قوربانیدانمان، هۆکاری مانەوەو سەروەریمان بووە. ئەم دیرۆکە کە بۆتە پێناس و ئەم نەتەوەی پێدەناسرێتەوە، بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدە کە لە نێو کۆڕی شەهیدانی کوردستاندا، شەهیدانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران جێگەی گرینگی گرتووە وگەرمترین کۆڕی هەیە و شەهیدانی ئەم هێزە، لە بەنرخترین ڕۆڵەکانی ئەم نەتەوە بوون. یەکێک لەو شەهیدانە کە کۆڕی فیداکارانی خۆبەختگەری گەرم کرد و بە حەماسەوە بەرەو پیری مردن چوو، شەهید ڕەشیدە. 
شەهید ڕەشید کەریم زادە کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی کانی بەن سەر بەناوچەی بانە زەحمەتکێشێکی هەژارو نەدار بوو کە هەر لە سەرەتای ژیانیدا لەگەڵ کاری کشتوکاڵ بۆ بەڕێوەبردنی ژیان دەستەو یەخە بوو، سەرەڕای ئەوەش لە هەموو خۆشیەکی ژیانی وەک خوێندن و سەنعەت و پێویستیەکانی تری ژیان بێ بەش بوو. لە هەموو بارێکەوە هەستی بە ژێر دەستی و نەداری دەکرد، هەر بۆیەش چەکی پێشمەرگایەتی لە شان کرد و زۆر بە ڕێک و پێکی ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بەرێوەبرد. تا لە ڕۆژی 10/جوزەردانی/1364 دا لە گوندی کانی گوێز دوای شەڕێکی نابەرانبەر کە لەوێدا هێزێکی زۆر لە دوژمن کوژران، بەداخەوە شەهید ڕەشید بە گوللەی دوژمنان پێکرا و دوای 3 ساعەت لە برینداری، گیانی پیرۆزی فیدای کوردستان کرد.
هەزاران سڵاو لە ڕێگای پڕ لە ڕێبواری


4 ساڵ و 5 مانگ و 21 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران

یادی سەروەران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن