شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەڵمەتی روبەروبونەوە لەگەڵ رژیمی ئێران بەردەوامی هەیە.

هەڵمەتی روبەروبونەوە لەگەڵ رژیمی ئێران بەردەوامی هەیە.

خەباتمێدیا:وەزیری دەرەوەی ئامریکا رۆژی پێنج شەممە ۱۳ی بەفرانبار لە وتووێژ لەگەڵ نیوز مەکس لەپێوەند بە هەوڵەکانی ئامریکا لە سوریە ووتی :سەرۆک کۆمار لە روونکردەوە

خەباتمێدیا:وەزیری دەرەوەی ئامریکا رۆژی پێنج شەممە ۱۳ی بەفرانبار لە وتووێژ لەگەڵ نیوز مەکس لەپێوەند بە هەوڵەکانی ئامریکا لە سوریە ووتی :سەرۆک کۆمار لە روونکردەوەیەکدا ووتی ئێمە سەرەرای پێویستی بەردەوامبونی هەوڵەکانمان دژی داعش، پێیوستە بەردەوامی بە هەڵمەتەکانمان لە دژی رژیم پێبدەین.
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی گەمارۆی نەوتی رژیمی ئێران ووتی : ئامانجی کۆتایی گەمارۆکان ئەوەیە کە بارودۆخەکە بە قازانجی خەڵکی ئێران بێت و ژیانی باشتر لەو ژیانەی ئێستایان هەبێت کە لە ژێر دەسەڵا٠Žتی رژیمی ئاخوندیدا تێیدان.
شایانی ئاماژەیە رۆژی رابردوو۱۳ی بەفرانباری ۹· وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە راگەیاندراوێکدا وریای بە رژیمی ئاخوندیدا لەپێوەند بە درێژە پێدانی تاقی کردنەوەی موشەکی. هەروەها مایک پەمپێئۆ نوسی :رژیمی ئاخوندی بە تەمایە هاویشتنی موشەکی قاڕە پێوی بالستیکی خۆی بەرز بکاتەوە،و ویلایەتە یەکگرتوەکانیش تەنیا وەک چاودێری ئەو سیاسەتە خراپکارانەی رژیمی ئاخوندی نامێنێتەوەو و بێ هەڵوێست نابێ .
بەپێی وتەی وەزیری دەرەوەی ئامریکا :ئامریکا ،فەرانسە و بریتانیا پێشتر وتویانە کردەوەکانی ئێران بەپێچەوانەی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایشە .
هەروەها دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژی ۱۲ ی بەفرانباری ۹·(۲ژانویەی ۲۰۱۹) پێش دەسپێکردنی کۆبونەوەی کابینە، لە وتووێژێکی کورتدا لەگەڵ مێدیاکان باسی لە زیادکردنی گەمارۆکانی دژ بە دیکتاتۆری ئاخوندی ،دەستێوەردانی ناوچەیی رژیم لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا ،هاتنە دەرەوەی هێزەکانی ئامریکا لە سووریە و ئاکامی هاتنە دەرەوەی ئامریکا لە رێکەوتنامەی ناوکەیی کردو ووتی :بە فڕۆکە لە پێنج وڵاتی جیاواز پارەیان بۆ ئێران بردوە،و هۆکارەکەی ئەوەبووە کە لەناوخۆی ئامریکا ئەوەندە پارە نەبوە ،ئێمە ئەو رێکەوتنە خراپەمان هەڵوەشاندەوە،ئەگەر ئەم کارەمان نەکردایە تا هەشت ساڵی دیکە ئەم رژیمە ئەیتوانی بە شێوەی یاسایی بۆمبی ناوکەیی پێک بێنێت.
سەرۆک کۆماری ئامریکا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم رژیمە وەک دۆخی پێشتری نەماوە، و بۆ رژیمی ئێران بابەتی مانەوە گرنگترە، هەل و مەرجەکە بەشێوەیەکە کە هێزەکانی لە سوریە و یەمەن بێنێتە دەر،رژیمی ئێران بە هیوای کۆنترۆڵ کردنی خۆرهەڵاتی ناوەراستە .بەڵام ئێستا
دۆخەکە گۆڕاوە و ئێمە دەبینین رژیمی ئێران لە هەوڵی مانەوەی خۆیدایە،ڕاپەرین لە شارەکانی ئێران بەردەوامە و پەرەی پێی دەدرێ.


5 ساڵ و 10 مانگ و 19 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵمەتی روبەروبونەوە لەگەڵ رژیمی ئێران بەردەوامی هەیە.

هەڵمەتی روبەروبونەوە لەگەڵ رژیمی ئێران بەردەوامی هەیە.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن