پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

باوکی ڕۆمینا پێشتر لەپێوەند بە سزاى تاوانەکەی زانیاری وەرگرتووە!

باوکی ڕۆمینا پێشتر لەپێوەند بە سزاى تاوانەکەی زانیاری وەرگرتووە!

خەبات مێدیا: لەڕۆژانی رابردوودا ڕاپۆرتێک لەپێوەند بە کرەوە قێزەونەکەی باوکی ڕۆمینا بڵاو کرایەوە کە گوایە پەشیمان بۆتەوە لەو کارەی، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی

خەبات مێدیا: لەڕۆژانی رابردوودا ڕاپۆرتێک لەپێوەند بە کرەوە قێزەونەکەی باوکی ڕۆمینا بڵاو کرایەوە کە گوایە پەشیمان بۆتەوە لەو کارەی، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی هاوەڵاتی چاپی تاران، 10ی جۆزەردان بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کەرەزا ئەشرەفی باوکی ڕۆمینا، پێش ئەنجامدانی ئەو کارە قێزەونەی لێکۆڵینەوەی کردووە لەپێوەند بە سزاکەی.
ڕۆمینای تەمەن ۱٤ساڵ، ڕۆژی ۲٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ،لەگەڵ پیاوێکی تەمەن ۲٨ساڵ ڕایکردبوو، بەڵام پۆلیس بەهۆی شکایەتی خانەوادەکەی لەدوای پێنج رۆژ دەیگەڕێننەوە بۆ ماڵەکەیان.
دوای ئەم روداوە رەزا ئەشرەفی باوکی رۆمینا کە بەحیساب نەیتوانیوە ئەو کردەوەیە تەحەمول بکات،ڕۆژی یەکی جۆزەردان، لەخەودا بە داس ڕۆمینا دەکوژێ‌.
به پێی زانیاریەکان،باوکی رۆمینا یەک مانگ پێش ئەو ڕووداوە لە زاواکەیان کە وەکیلی دادگایە،لە رێگەی تەلەفون زانیاری وەرگرتووە و بۆی دەرکەوتووە بەحوکمی ئەوەی کە باوک سەرپەرەستی خانەوادەیە، قەساس ناکرێت.
لەو راپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە بەشێکی زۆڕی ئەو کچانەی لەو دێهاتەدا دەژین و هاوڕێی ڕۆمینان و تەمەنیان دوازدە سێزدە ساڵانە، بە زۆری باوکیان هاوسەرگیریان پێ دەرکرێ‌.
بەهمەن خاوەری ئەو پیاوەی کە ڕۆمینا لەگەڵی هەڵاتبوو، بەتاوانی دزینی مرۆڤ لەئێستادا لەزیندان دایە.


 


4 ساڵ و 5 مانگ و 20 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

باوکی ڕۆمینا پێشتر لەپێوەند بە سزاى تاوانەکەی زانیاری وەرگرتووە!

باوکی ڕۆمینا پێشتر لەپێوەند بە سزاى تاوانەکەی زانیاری وەرگرتووە!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن