خەبات مێدیا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە ساڵی ٧٠ هەتا ٩٨، حوکمی ئێعدامکردنی ٥٢ زیندانیی سیاسییان جێیەجێ کردووە.
خەبات مێدیا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە ساڵی ٧٠ هەتا ٩٨، حوکمی ئێعدامکردنی ٥٢ زیندانیی سیاسییان جێیەجێ کردووە.
عوسمان مستەفاپوورØ› زیندانیی سیاسیی کورد لە وتووژێکدا باسی لەوە کردووە کە "لە ماوەی زیندانیبوونی دا لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، ٥٢ زیندانیی سیاسی ئێعدام کراون".
ناوبراو هەروەها ووتویەتی: " ئەو زیندانییە سیاسییانە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە حیزبە کوردییە ئۆپوزیسیۆنەکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێ بە ئێعدام مەحکووم کرابوون".
لەدرێژەدا هەروەها دەڵێت "زیندانییانی سیاسی لە دادگای ئینقلابی ورمێ لە دادگایەکی چەند خولەکیدا، بە ئێعدام مەحکووم دەکرێن.
مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ، عوسمان مستەفاپوور"، زیندانیی سیاسیی کورد، بەهۆی فشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، زێدی خۆی بەجێ هێشت.
ئەو زیندانیە ناوی زیندانییانی سیاسیی ئێعدام کراو لە ساڵی ٧٠ هەتا ٩٨، ی ئاشکرا کرد کە بەم چەشنەیە:
هەواڵدەری کوردپا: ئەحمەد ڕەسووڵی، مەلاجاسم دڵنشین، ئەیووب جەهانگیری، ئەبووبەکر خدری، سەلام قاسمی، شەهابدین یارمحەممەدی، عەوەز، ڕەحیم، محەممەدئەمین، سەنار، حوسێن قولیزادە، خالید بایەزیدی، مەدەنی ئیمامی، ڕەشید بابەکری، سەید ئیبراهیم تاهێری، عەبدوڵڵا ئەمینی، سەید کەریم ڕاج، ئەحمەد خدری، مەجید سڵدوزی، ڕەحمان ڕەجەبی، سەید جەماڵ قورەیشی، خالید شەوقی، حەمزە قادری، ئەنووەر جەوانمەردی، جەلیل زێوەیی، قادر شەهامەت، کەریم عەبدوڵڵاپوور، کازم میرزایی، حەسەن سوڵتە، عومەر سوڵتە، حوسێن تورک زبان، پەرویزتورک زبان، مەنسوور ئاروەند، سەلیم سابیرنیا، مستەفا قادری، ئیسماعیل محەممەدی، عەلی ئەفشار، ڕزگار ئەفشار، محەممەد عەبدوڵڵاهی، حەسەن حیکمەت جەمیل، حوسێن خدری، حەبیب گولپەریپوور، سیروان نژاوی، بێهروز ئاڵخانی، محەممەد پێنجوێنی، ئەرسەلان چەمچەماڵی، ڕەسووڵ باوەند، خدر مەحموودی، مێهدی قاسمزادە، یووسف عەزیز فەتاح، مەحموود زەڵفەقاری و زاهیر مستەفا.