یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خراپی دۆخی ئاوی خواردنەوەی مەهاباد

خراپی دۆخی ئاوی خواردنەوەی مەهاباد

خەبات مێدیا: ئاوی خواردنەوەی مەهاباد لە هێندێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە پیس بووە و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتووەتەوە.

خەبات مێدیا: ئاوی خواردنەوەی مەهاباد لە هێندێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە پیس بووە و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتووەتەوە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چەندین جار ئاوی خواردنەوەی مەهاباد بە شێوەیەکی مەترسیدار پیس بووە و ڕەنگی گۆڕدراوە، ئەمەش چەندین حاڵەتی نەخۆشی لێکەوتووتەوە.
ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بەنیسبەت پیسبوونی ئاوی مەهاباد، بەرپرسانی پەیوەندیداری ئەو شارەی ناچارکردووە کە بۆ چارەسەریی ئەو دۆخە پاڵاوتگە دروست کەنØ› بەڵام سەرەڕای دانانی پاڵاوتگە، کە میلیاردها تمەن تێچووی هەبوو، هێشتا هەندێک لە گەڕەکەکانی مەهاباد گرفتی کەم ‌ئاوی و پیسبوونی ئاوی خواردنەوەیان هەیە.
کێشەی کەم‌ ئاوی و بێ ‌ئاوی هەموو شارەکانی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە و ماوەی چەند ڕۆژە لە چەند شاری ئێراندا بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە خەڵک ناڕەزایەتی دەردەبڕن ، رژیم هیچ چارەسەرێکی بۆ کێشە نەدۆزیوەتەوە و نابەرپرسیارە بۆ بارودۆخە.


4 ساڵ و 5 مانگ و 20 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خراپی دۆخی ئاوی خواردنەوەی مەهاباد

خراپی دۆخی ئاوی خواردنەوەی مەهاباد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن