رۆڵی پێشمەرگە بۆ ئێستا و داهاتوو!
ئازاد حسێن زادە
‎پێشمەرگە وەک چەمکێکی گشتی باس لە هێزی بەباوەڕو چەکداری پارێزەری کورد دەکا کە خۆبەخشانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی نەتەوەکەی تێدەکۆشێ و خەبات دە
ئازاد حسێن زادە
پێشمەرگە وەک چەمکێکی گشتی باس لە هێزی بەباوەڕو چەکداری پارێزەری کورد دەکا کە خۆبەخشانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی نەتەوەکەی تێدەکۆشێ و خەبات دەکا بۆ ئارمانە بەرزەکانی وەڵاتەکەمان. پێشمەرگە وەک گیان فیدا و پێشەنگێک بەداخەوە تا ئێستا کەمترین روون کردنەوەی بۆ کراوە، لەکاتێکدا پێویستە دەیان سمینار ولێکۆڵێنەوە لە جەوهەری ئەم گیان فیدایە بکرێت. هەر رێکخراوێکی کوردی ئێستا پێشمەرگەی خۆی هەیە وتا ئێستا نەتوانراوە لەهێزێکی هاووبەشدا کۆبکرێنەوە. تەنانەت هەندێ جار هەندێ گروپ و تاقم پێک هاتوون کە ئامانجێکی سیاسیان نەبوە، بەڵام ئەندامانیان وەک پێشمەرگە بە نێو کردوە و ویستوویانە سیمای پێشمەرگە بڕوشێنن.
دژمنان هەوڵیان داوە نێوبانگی پێشمەرگە بزڕێنن و بۆ ئەم مەبەستەش لەهیچ پلانێک درێغیان نەکردووە.
وەک مێژوو وشەی پێشمەرگە یەکەم جار لەسەردەمی کۆماری مهاباد دا بە کار هاتوە . ئەو کات بە هێزی چەکداری کۆماریان وتوە پێشمەرگە. ئەو چەمکە لە کۆمارەوە گواستراوەتەوە بۆ ئەحزابی مۆدێرنی کوردی و بە تایبەت لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان زۆربەی رێکخراوەکان ئەندامەکانیان بە پێشمەرگە نێودێر دەکەن و ئێستا پێشمەرگە بەتاکە هێزی پارێزەر ناسراوە. هاوکات هەندێ جاریش لە سازمان و حیزبەکان بە کەسێکی تازە بەشدار بوو دەڵێن پێشمەرگەو گەر پلە و ئاستی لە نێو رێکخراوە دا بچێتە سەر دەبێتە کادر ،کەئەمە هەڵەێیکە و دەبێ پێداچوونەوەی پێدا بکرێت.
ئەوەی لە رووی کردەیەوە بتوانین هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین ئەوەیە کە پێشمەرگە لە کوردستان دا کەسێکی خۆبەخشە کە لە چوارچێوەی ئامانجێکی دیاری کراوی تایبەت بەو رێکخراوە خەبات دەکا کە بریتیە لە سەنگەری بەرگری.
ئەوەی بەرچاوە پێشمەرگە لە ناو گەل دا وەک قارەمانێکی نەتەوەیی بینراوە کە ئەرکی پاراستنی گەلی لە ئەستۆیە. هەر ئەو بابەتەش دەتوانێ مژاری رەخنەیەکی جدی بێت. ئەرکی پاراستنی گەل و نیشتمان نابێ لە ئەستۆی کەسانێکی تایبەت بێ، بەڵکوو هەر تاکێکی ئەو کۆمەڵگایە دەبێ لێی بەرپرسیار بێ. دیارە گەر بە پێی هەڵسەنگاندن بۆ رێژەی پێشمەرگەش بێت ناتوانین بڵێین ئەو تێگەیشتنە دروست بێ.
بە پێی ئەو لێکدانەوە پێشمەرگە کەسێکی چەکدارە لە نێو رێکخراوێکی سیاسی دا کە ئامانجێکی تایبەتی هەیە و بۆ ئەو ئامانجە تێدەکۆشێ. جێگرتن لەو رێکخراوە دا دەتوانێ هەندێ ماف و ئیمتیازی مەعنەوی هەبێ بۆ ئەو کەسەی کە ئەو بەرپرسیارەتیەی لە ئەستۆیە وشەرەف و شانازیێکە کە مێژووی تۆمار کردووە.
ئەوەی لە رێکخراوەکانی کوردستانی ئێران دا بەرچاوە گەر کەسێکی پیشمەرگە دەستکەوتی مادی نەبوە بەڵام وەک کەسێکی تایبەت و بە رێزەوە چاوی لێکراوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.
لە سەرەتای دەرکەوتنی ناوی پێشمەرگە تا ئەوڕۆ چاوەڕوانی ئەوە هەبوە پێشمەرگە وەک هێزێکی نەتەوەیی و نیشتمانی لە ئاستی ناو و ناوبانگی خۆی دابێ. گرینگترین کێشەی سەرەکی لە نێو پێشمەرگەدا ،دروست نەبوونی هێزێکی رێکخراوە بەپێی پێوانی هێزە چەکدارەکان.. زۆر جار نەیاران هەوڵیان داوە پێشمەرگە زیاتر لەوەی هێزی بەرگری لە نیشتمان و گەل بێت وەک هێزێک کە لە شوێنێکی دورەدەست یان چڕ وەک مۆڵگە یان حەشارگە ماوەتەوە وێنایان کردووە و ویستوویانە لەگەلی داببڕن. کار و خەباتی پێشمەرگە هیچ کاتێک ئەوەی نیشان نەداوە کە بە پێچەوانەی خواستی گەل و رزگاری وڵاتێک بێ و پلانەکانی بە هەڵس و کەوتی جوامێرانەی بەرپەرچ داوەتەوە. بەداخەوە هێندێک لایەن مێژوویەکی شەڕ کردن لە گەڵ یەک و دژایەتی بێ بنەمایان هەیە کە هەمیشە پێشمەرگە تێیدا بۆتە قوربانی، کە شوێنەواری خراپی داناوە. هێندێک هۆکار بۆتە هۆی لاواز بوونی رۆڵ و پێگەی پێشمەرگە و وەک پێشوو بە پیرۆز نەبیندرێ و تێروانینی جیاوازی لە سەر دروست بێ.
لە سەردەمی ئێستا دەبێ پێشمەرگە بە شێوازی پێشووی و بەو چەمکە و تێگەیشتنە باوانەی هەبوون بەردەوام نەبێ، بۆیە پێشمەرگە دەبێ خۆی نوێ بکاتەوەو ببێ بە هێزی نیشتمانی . دیارە مەبەستی ئەو بابەتە پێشمەرگە وەک چەمکێکی گشتیە نەک ئەندامانی رێکخراوێکی سیاسی تایبەت.
١- پێشمەرگە بەر لە هەر شتێک دەبێ وەک هێزێکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی پێناسەبکا و بە رێکخستن کرێت.نابێ پێشمەرگە موڵکی رێکخراوێکی تایبەت یان شەخسێکی تایبەت بێ.
٢- پێشمەرگە دەبێ لەو تێگەیشتنە دابێ کە دوای پێشکەوتنە بەرچاوەکانی مرۆڤایەتی بە تایبەت لە سی چل ساڵی رابردوودا بە زەقیش پێشکەوتنی چەک و چۆڵ و گۆڕانکاری لە شێوازی شەرەکان دا، ناتوانێ وەک پێشوو خۆی رێک خات و تێبکۆشێ،بۆیە پێویستی بە پێداچوونەوەی چڕ هەیە.
پێشمەرگەش وەک هەر بوونێکی تر لەم گەردوونەدا مەحکومە بە گۆڕانکاری و نوێکردنەوەی خۆی و سەر لە نوێوە دارشتنەوەی بە فکر و شێواز و تکنیکی سەردەم.
٣- پێشمەرگە ئامانجێکی سیاسی تایبەتی هەیە وپێویستە وەک هێزی نیشتمانی خۆبەخت گەر بهێڵدرێتەوە...