خەبات مێدیا: سیناتۆری کۆماریخواز جەیمز ئینهاف، بەرپرسی کومیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنا، ڕۆژی چوارشەممە 14ی جۆزەردان، لەقسەکانیدا لە سەنای ئامریکا لەپێوەند بە خومە
خەبات مێدیا: سیناتۆری کۆماریخواز جەیمز ئینهاف، بەرپرسی کومیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنا، ڕۆژی چوارشەممە 14ی جۆزەردان، لەقسەکانیدا لە سەنای ئامریکا لەپێوەند بە خومەینی ووتی:خومەینی ڕوخسارێکی بێڕەحمی ڕژیمی ئاخوندی بوو لە ئێران کە بە بێڕەحمترین شێواز و بەناوی دین و مەزهەب خەڵکی بێتاوانی دەکوشت، و کەمینە مەزهەبیەکانی سەرکوت دەکرد.
هەروەها ناوبراو کە بەبۆنەی ساڵڕۆژی خومەینی قسەی دەکرد ئاماژەی بەوە کرد کە خومەینی و ڕژیمەکەی دەورێکی کەریگەریان هەبووە لە چالاکیە تیرۆریستیەکان و بەردەوامبوون لە دەست تێوەردان و بەردەوامی دان بە گێرەشێوێنیەکانیان لە ناوچەکە و وڵاتاندا.
ناوبراو لە بەردەوامی قسەکانیدا پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە فشارەکانیان بۆسەر ڕژیمی ئاخوندی.