خەبات مێدیا: خاتوو شەهلا سافی زەمیر ناسراو بە مەرجان، ئەستێرەی درەوشاوەی سینەمای ئێران و گۆرانیبێژ و هونەرمەندی دیاری ئێران بەهۆی وێستانی دڵ، لەتەمەنی 72ساڵی لە
خەبات مێدیا: خاتوو شەهلا سافی زەمیر ناسراو بە مەرجان، ئەستێرەی درەوشاوەی سینەمای ئێران و گۆرانیبێژ و هونەرمەندی دیاری ئێران بەهۆی وێستانی دڵ، لەتەمەنی 72ساڵی لەوەڵاتی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
خاتوو مەرجان لەو هونەرمەندانە بوو کە لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی ئاخوندان، بو بەئەندامی چالاکی مقاومەتی سەرانسەری و سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران و لە بەرانبەر ئەو رژێمە وێستایەوە، کە بەو بۆنەوە بۆ ماوەێک کەوتە زیندان و شکەنجە کرا و بۆ ماوەی 17ساڵیش حوکمی قەدەغەی چوونەدەرەوەی بەسەردا سەپا. ناوبراو لەدوای چوونەدەرەوەی لە ئێرانیش لە ریزی مقاومەتی سەرانسەری چالاکانە تێکۆشاو لەرێگەی هونەرەکەیەوە توانی دژی دیکتاتۆریەتی ئاخوندی دەوری بەرچاوبگێڕێ و چەندین سرودی بۆ ئازادی و دژی دیکتاتۆری چڕیوە.
بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتو مەرجان دڵگرانی و هاوبەشی غەمی خۆمان بە کۆمەڵگەی هونەری ئێران وکوردستان و هەروەها شورای میللی مقاومەتی ئێران و خەڵکی ئازادیخوازیی ئێران بە گشتی پێشکەش دەکەین و هیوای شادی روحی ناوبراو و سێبووری بۆ دۆستان و نزیکانی دەخوازین.