خەبات مێدیا: واشنگتۆن فری بەیکەن نووسیویەتی: کۆماریخوازانی کۆنگرێسی ئەمریکا پەردە لەسەر گەورەترین گەمارۆکان دژ بە ڕژیمی ئاخوندی لادەبەن.
خەبات مێدیا: واشنگتۆن فری بەیکەن نووسیویەتی: کۆماریخوازانی کۆنگرێسی ئەمریکا پەردە لەسەر گەورەترین گەمارۆکان دژ بە ڕژیمی ئاخوندی لادەبەن.
ئەو هەواڵدەریە هەروەها پێداگری لەسەر کاریگەی گەورەترین گەمارۆکانی حیزبی کۆماریخوازان لەسیاسەتی دەرەوە بۆ ئیفلیج کردنی ئابووری ڕژیم کردەوە.
ئامانج لەو گەمارۆیانە ئەوەیە کە کەمپەینی تیرۆریسمی ڕژیمی ئێران لەناو بچێت و ئەو ڕژیمە نوقمی قەیرانی ئابووری ببێت.
وە ئەگەر گەمارۆی سەر چەک و چۆڵەکانی ڕژیم نوێ نەبێتەوە، ئەوە کۆنگرە دەتوانێت کاریگەری گەورەی هەبێت لە دانانی گەمارۆی نوێ لەسەر فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە ڕژیمی ئاخوندی.
هەر لەو پێوەندەدا مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە 19ی جۆزەردان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند کە ئەو گەمارۆیانەی کە خراوەتە سەر کۆمپانیای کەشتیوانی ڕژیمی ئێران و هەروەها کۆمپانیایەکی پێوەندیدار پێوەی لەشانگهای بەناوی (ئەی سیل) لەچین، ئەمڕۆ دەخرێتە بورای کردارەوە.
مایک پەمپێئۆ لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو گەمارۆیانەی کە شەش مانگ پێش ئێستا ڕاگەیەندرابوون، لەم ڕۆوە دەخرینە بواری کردارەوە.