خەباتمێدیا: منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بەهۆی هەژاریەوە خۆی کوشت.
خەباتمێدیا: منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بەهۆی هەژاریەوە خۆی کوشت.
ئارمینی تەمەن ۱۲ ساڵان و خەڵکی شاری کرماشان، بەهۆی هەژاری و بە حەبی مێتادۆن کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
خانەوادەکەی ئارمین لەباری ئابوریەوە بارودۆخێکی خراپیان بووە، دایکی ئارمین نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە، و پارەی پێویستیان نەبووە بۆ دابین کردنی دەرمانی دایکی.
تەنانەت دوای خۆکوژی ئارمین، کاتێک ویستویانە ناسنامەکەی پوچەڵ کەنەوە، زانیویانە ناسنامەکەی لە گرەوی ئەو نەخۆشخانەیە دانراوە کە دایکی لەوێ بووە.
ڕۆژی هەینی ۲۳ی جۆزەردان، تەرمی ئارمین لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری کرماشان گوازرایەوە بۆ قەبرستان.
شایانی ئاماژەیە ۲۳ی جۆزەردان، ڕۆژی نەهێشتنی کارکردنی منداڵانە و ڕێژەی منداڵانی کار لە ئێران بەهۆی هەڵاوسان و باری ئابوری تادێت زۆرتر دەبێ .
هەروەها لەیاسای ڕژیمی ئێران هیچ مافێکیان بۆ دیاری نەکراوە، و منداڵان وەکو چینێکی بێ پشتیوان زۆرتر لە ژێر مەترسیدان و لەم ماوەشدا ئاماری خۆکوژی منداڵان زۆرتربووە.
ئەمە لەکاتێکدایە حکومەت داهات و سامانی وڵات تاڵان دەکات و لەوڵاتانی بێ کەڵک و تەنیا بۆ مانەوەی خۆی بەفیڕۆیی ئەدات.