خەبات مێدیا: ڕاپۆرتەکان باس لە مەترسیداربوونی دۆخی سنە دەکەن و ڕایانگەیاندووە کە هەر دو نەخۆشخانەی تەوحید و کەوسەری سنە نزیکەی µ۰۰ نەخۆشی کۆڕۆنایان تێدایە.
خەبات مێدیا: ڕاپۆرتەکان باس لە مەترسیداربوونی دۆخی سنە دەکەن و ڕایانگەیاندووە کە هەر دو نەخۆشخانەی تەوحید و کەوسەری سنە نزیکەی µ۰۰ نەخۆشی کۆڕۆنایان تێدایە.
بە پێ قسەی یەکێک لە بەرپرسانی زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان, ۴۰۰ کەس لە نەخۆشخانەی تەوحید و ۱۰۰ کەسیش لە نەخۆشخانەی کەوسەر خەوێندراون و ئەمەیش لە کاتێکدایە کە زانکۆکە و ستادی ڕاگەیاندنی ڕووبەرووبونەوەی کوڕۆنا لە سنە, هەموو ڕۆژێک ئاماری هەڵه بڵاو دەکەنەوەو خەڵکی فریو دەدەن و ژمارەکان کەم دادەنێن، هەر لەو پێوەندەدا دەستفرۆشەکانی شەقامی فێردەوسی و سێڕای نمەکی سنە لە لایەن هێزی ئینتزامی بە بیانوی کۆڕۆناوە هێرش دەکرێتە سەریان.
ڕژیمی ئێران توانای دابین کردنی ژیانی خەڵکی نییە و کاتێک خەڵک بۆ خۆیان بە هەزار چەرمەسەری و مەمرەمەژی هەوڵی دابین کردنی بژێوی ژیانیان دەدەن و بەو شێوە دەکەونە بەر هێرشی هێزی ئێنتزامی سەدی مەعبەر.
ڕۆژنامەنوسەکانی ستادی ڕاگەیاندنی ڕووبەڕووبوونەکەی کۆڕۆنا لە پارێزگاکە, بەم کارەی خۆیان خەیانەت لە خەڵکی سنە دەکەن و هۆکارن بۆ بڵاو بوونەوەی زیاتری نەخۆشینەکە.