پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دابەزینی نفوزی ڕژیمی ئێران لە عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەراست.

دابەزینی نفوزی ڕژیمی ئێران لە عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەراست.

خەبات مێدیا:بەپێی هەواڵی ئاسۆشەیتدپرێس، ڕۆژی پێنج شەممە ۲۲ی جۆزەردان، ڕاپۆرتێک لەسەر دابەزینی نفوزی ڕژیمی ئاخوندی لەعێراق و خۆرهەڵاتی ناوەراست بەدوای کوشتنی ترۆ

خەبات مێدیا: بەپێی هەواڵی ئاسۆشەیتدپرێس، ڕۆژی پێنج شەممە ۲۲ی جۆزەردان، ڕاپۆرتێک لەسەر دابەزینی نفوزی ڕژیمی ئاخوندی لەعێراق و خۆرهەڵاتی ناوەراست بەدوای کوشتنی ترۆریست قاسم سلێمانی بڵاوکراوەتەوە.
هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، پاسدار قائانی جێگرەوەی قاسم سلێمانی پاش سەفەری بۆ بەغدا لە سەرەتای ئەمساڵەوە، بۆ هاتنەوەی دوبارەی بۆ بەغدا،پێویستی بە ڤیزا بووە و ئەمەش لەکاتی ترۆریست قاسم سلێمانی قەت نەبیستراوە.
ئەو کردەوەی دوڵەتی نوێی عێراق کە بە شێوەی بەرچاو ئازادی جوڵانەوەکانی ئێرانی سنوردارکردووەتەوە.
هەروەها لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتە دا باس لەوەکراوە کە لە نەبونی سلێمانی و ئەلموهەندیس، ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی هاتۆتە ئاراوە و بازنەێیک کە حەشدی شەعبی لەدەوری کۆبێتەوە بوونی نیە.
برایان هۆک نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئێران وتی: نفوزی ڕژیمی ئێران لەعێراق بەرەو دابەزین دەڕوات وبە کوشتنی قاسم سلێمانی هێزی ڕژیم بۆ کۆکردنەوەی گروپە ترۆریستیە نوێنەرەکانی لەناوچەکە نەماوە. هەروەها بە هۆی ئەو گەمارۆیانەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێران سەپێندراوە، ڕژیمی ئێرانی لە پێداویستیەکانی کە لەرابردو لە عێراق دەستی پێ ڕادەگەیشت، بێبەش کردووە.


4 ساڵ و 5 مانگ و 8 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دابەزینی نفوزی ڕژیمی ئێران لە عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەراست.

دابەزینی نفوزی ڕژیمی ئێران لە عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەراست.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن