خەبات مێدیا: لە شاری مەشهەد کچێکی تەمەن 10 ساڵە بەهۆی شکەنجە و لێدانەوە لەلایەن زڕدایکییەوە، گیانی سپارد.
خەبات مێدیا: لە شاری مەشهەد کچێکی تەمەن 10 ساڵە بەهۆی شکەنجە و لێدانەوە لەلایەن زڕدایکییەوە، گیانی سپارد.
عەلی ئەکبەر ئەحمەدی نژاد، لێکۆڵەری تایبەت بە بەشی کوشتنی بەئەنقەست لە دادگای مەشهەد وتوویەتی: ئەگەری زۆری هەیە کە ئەو منداڵە بەهۆی لێدان و شکەنجەی زۆرەوە گیانی سپاردبێ.
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە کە بابەتی مردنی ئەو کچە 10ساڵانە لە نەخۆشخانە، دووشەو لەمەوپێش ڕاگەیەندراوەو ئەو بابەتە چۆتە بواری لێکۆڵینەوە.
ناوبراو دەڵێت کە لەدوای ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری زانرا کە ئەو کچە بەهۆی شکانی بڕبڕەی پشت و خوێن بەربوونی داخیلی، گیانی لەدەست داوە.
بەوتەی ئەو لێکۆڵەرە ، ئەو منداڵە لەگەڵ زڕدایک و باوکیدا ژیاوە و هەر بەو هۆیەوە زڕ دایکەکە دەست بەسەر کراوەو لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بەردەوامە.