خەبات مێدیا: ساڵانە زیاتر لە 30 هەزار منداڵ بە کەمئەندامی و کێشەی ژنێتیکەوە لەدایک دەبن، لە ئێران و کوردستان.
خەبات مێدیا: ساڵانە زیاتر لە 30 هەزار منداڵ بە کەمئەندامی و کێشەی ژنێتیکەوە لەدایک دەبن، لە ئێران و کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، بەڕێوەبەری گشتی پێشگرتن لە بەشی خاوەن پێداویستی تایبەتیەکانی دامەزراوەی بێهزیستی ئێران ڕایگەیاندووە: ساڵانە ٣٠ هەزار منداڵ بە کێشەگەلی ژنێتیکی لەدایک دەبن و زیاتر لە ٥٠ بۆ ٦٠ لەسەدی حاڵەتەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت" کەمئەندامی" بەهۆی کێشەی ژنێتیکیەوەیە.
لەو پێوەندەدا کارناسان پێیان وایە کە سەرەکیترین هۆکاری بەرزبوونەوەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە شێوەی زگماکی، ئەو پارازیتەیە کە ڕژیمی ئاخوندی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاو بوونەوەی دەنگی ئازاد دەیخاتە سەر میدیاکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە.