شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بومه‌لرزه‌یه‌ک شارى کرماشان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى هه‌ژاند

بومه‌لرزه‌یه‌ک شارى کرماشان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى هه‌ژاند

ئێواره‌ى رۆژى یه‌کشه‌مه‌ له‌ شارى گێلانى رۆژئاوا سه‌ربه‌شارى کرماشان بومه‌لرزه‌یه‌ک به‌ 6 پله‌ى رێکخته‌ر رویدا

ئێواره‌‌‌ى رۆژى یه‌‌‌کشه‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌ شارى گێلانى رۆژئاوا سه‌‌‌ربه‌‌‌شارى کرماشان بومه‌‌‌لرزه‌‌‌یه‌‌‌ک به‌‌‌ 6 پله‌‌‌ى رێکخته‌‌‌ر رویدا
به‌‌‌پێى راپۆرتى سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ هه‌‌‌والیه‌‌‌کان زیاتر له‌‌‌ 42 که‌‌‌س به‌‌‌هۆى ئه‌‌‌م روداوه‌‌‌وه‌‌‌ بریندار بوون و ره‌‌‌وانه‌‌‌ى نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌کان کراون له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامى ترس و دڵه‌‌‌راوکێ و هه‌‌‌ڵاتن
زانیاریه‌‌‌کان ئه‌‌‌وه‌‌‌ ئاشکرا ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ سەنتەری بوومەلەرزەکە لە 23 کیلۆمەتری گێڵانی‌ ڕۆژئاوا لە 10 کیلۆمەتری قووڵایی زەوی ڕووی داوە.
هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ شاره‌‌‌کانى هه‌‌‌رێمى کوردستانى عێراقیش به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت له‌‌‌ شاره‌‌‌کانى هه‌‌‌ولێر و سلێمانى و گه‌‌‌رمیان و خانه‌‌‌قین و مه‌‌‌نده‌‌‌لى و هه‌‌‌ڵبجه‌‌‌ و چه‌‌‌ند ناوچه‌‌‌یه‌‌‌کى دیکه‌‌‌ هه‌‌‌ستى پێکراوه‌‌‌.
بومه‌‌‌لەرزه‌‌‌که‌‌‌ى ئێواره‌‌‌ر رۆژى یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ى کرماشان له‌‌‌ کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ساڵى رابردوو به‌‌‌هۆى بومه‌‌‌لەرزه‌‌‌یه‌‌‌کى به‌‌‌ هێز ژماره‌‌‌یه‌‌‌کى زۆر یه‌‌‌که‌‌‌ى نیشته‌‌‌جێى بوون و خه‌‌‌لکى زیانیان ن به‌‌‌رکه‌‌‌وت که‌‌‌ تائیستاش وه‌‌‌ک پێویست له‌‌‌لایه‌‌‌ن حکومه‌‌‌تى رژێمى ئاخوندى قه‌‌‌ره‌‌‌بوو نه‌‌‌کراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌



5 ساڵ و 10 مانگ و 16 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بومه‌لرزه‌یه‌ک شارى کرماشان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى هه‌ژاند

بومه‌لرزه‌یه‌ک شارى کرماشان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى هه‌ژاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن