‎خەبات مێدیا: بەدوای هەوڵ و چالاکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کوردستان، هەڕەشە وبێڕێزی زۆریان لێ کراوە.
خەبات مێدیا: بەدوای هەوڵ و چالاکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کوردستان، هەڕەشە وبێڕێزی زۆریان لێ کراوە.
ئەو کەسانە به بیانویی ئەوەی کە ئەندامانی سەوزی چیای مەریوان دارەکانیان دەبڕنەوە و گوزارشیان لێ دەدەن، بە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە بێڕێزی وهەڕەشەیان کردووە لێیان.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان یەکێکە لەو ئەنجومەنە خۆبەخشانە کە وێڕای ئەوکۆسپانەی کە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە خراوەتە بەردەمیان، بەڵام بە هەموو تواناو و ماندوینەناسانەوە بۆپاراستنی سروشتی کوردستان هەوڵی زۆریان داوە وتەنانەت لە چەن ساڵی ڕابردودا بۆکوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کوردستان ( شەریف باجوەر)یەکێک لە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە گیانی خۆی بەخت کرد، و لەبەرانبەر ئەم ئاستە لە بێڕێزی بێدەنگ نەبون،و ڕۆژی دوشەممە ۲٥ی جۆزەردان ڕاگەێیندراوێکیان بڵاو کردوەتەوە.
ئەمەش دەقی ڕاگەێیندراوی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانە:
بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەر داکا حەیا
کەندەڵان سەربەرز و شادە، خۆی بشارێتۆ چیا
گوڵ ئەگەر ئەقڵی ببێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر
چونکە ڕۆژی دڕک و داڵە و گەرمیی بازاڕی گیا
نیشتمان دۆستانی ڕاستەقینە، ژینگە پارێزانی وڵات، هۆگرانی سروشتی خاوێن!
هەروەک ئاگادارن چەن ساڵێکە شەپۆلی قڕکردن، سووتاندن و لەناوبردنی ژینگەی ئەم نیشتمانە لەلایەن کەسانێکی هەل پەرەست، نیشتمان فرۆش، تاڵانچی و موزایدەچییەوە، لەوپەڕی نائینسانیەوە، تاتار ئاسا دراوەتەوە بەر پەلامار و بەداخەوە زۆر بێ ڕەحمانە و بێ هیچ چەشنە پڕەنسیپێکی ئەخلاقی و لەوپەڕی بێ ئەدەبییەوە بێ سڵکردن لە هیچ لایەک، بە بیانووی ئەوەی کە بە خەیاڵی خۆیان ئەندامانی چیا دەستیان داوەتە بڕینی شەوانەی باخەکانیان و گوزارش لێدانیان، دەستیان کردووە بە بێ حورمەتی بە ئەندامانی ئەنجومەنەکەمان و دەستیان داوەتە کردوەوەی نەشیاو، کورد وتەنی: " دز ئازابوو ساحێب ماڵی گرت".
زۆر جێی داخە بۆ ئەم شار و وڵاتە کە دوو کەس لە ڕۆڵە گیان فیداکانی، گیانی ئازیزیان پێشکەش بە بەرگری لە فەوتان و تاڵانی نیشتمان ئەکەن بەڵام، تاڵانچیگەلێک بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی خۆیان بەمجۆرە ڕوو ئەکەنە قڕکردنی ئەم خاکە و بەو پەڕی بێ ئەخلاقیشەوە هەڕەشە لە نیشتمان دۆستان و ژینگەپارێزان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەکەن.
بۆیە هەر لێرەوە ڕاشکاوانە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە:
١_ڕەوتی بڕینی باخەکان و دەرهانیان یان گوزارش و شتی لەو چەشنە، هیچ پێوەندییەکی بە چیا و ئەندامانیانەوە نییە و چیا چوارچێوە و یاسا و ڕێسای تایبەت بە خۆی هەیە و شێوە کاری خۆی بە سەدان جار ئەزموون کردووە.
٢_لە هەموو دڵسۆزانی ئەم ئاو و خاکە داواکارین چیتر نەیەڵن ئەم ڕەوتی قڕ کردنی وڵاتە بەردەوام بێ و ئەبێ بە گشتمان بەر به نیشتمان فرۆشان و تاڵانچیانی وڵات بگرین بۆ نەوەکانی داهاتوو.
٣_جارێکیتر دووپاتی دەکەینەوە هەڕەشە و گوڕەشە و قسەی ناشیرین و ناشیاو بەرانبەر بە ئەندامان و ئەنجومەنەکەمان بوەستێنن، چونکە دڵنیابن ئەگەر دووبارە بێتەوە چیتر بەرانبەر بێ ڕێزی و بێ حورمەتی بە ئەندامان، شەهیدانمان و چیای سەربەرزمان بێدەنگ نابینØ› بست بەبست و داربەدار و ئەوەی سووچ و شاردراوەی کاولکاری و داگیرکارییەکانی ژینگە و دارستانی نەتەوەییمانە بە بەڵگە و وێنە و ناو و شوێن بۆ بەرچاوی خەڵک و ڕای گشتی ئاشکرایان ئەکەین و ڕاشکاوانە بە پێی نەخشە لە قاویان ئەدەین.