شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رەخنەگرتن لە ئەقڵی خۆرئاوا..

رەخنەگرتن لە ئەقڵی خۆرئاوا..

ڕامــیـــار ڕەحــمــانــدوســــت

ڕامــیـــار ڕەحــمــانــدوســــت
....خۆرئاواییەکان بەجۆرێک حوکمی جیهانیانکردوە کە لەبواری ئەدەب و هونەر وفەلسەفەوە...،کاریگەریەکی زۆریان بەسەر جیهانەوە هەبووە، بەو پێشکەوتنەی هەیانبوو لە بواری ئەدەبیات وهونەر... هتد،توانیویانە دەست بەسەر هەموو جیهان ومرۆڤایەتی دا بگرن، لەو ساتەی درووستبووە تائێستاش حوکمی ڕۆژئاوایی چەندین سەدەو سەردەمی تێپەڕاندووە،جیهان وگشت مرۆڤایەتی لەژێر کاریگەری ڕۆژئاواییەکان بووە،بەڵام ئەم کاریگەرییە لەم دواییانەدا کاڵبۆتەوە بەهۆی ئەوەی کە لەلایەن زاناو بیرمەندانەوە کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە و جێگای سەرنج وتێڕامان بووە، زانستی مرۆڤایەتی لەلایەن بیرمەندانی (سیاسەتناسی، مێژووناسی،دەرونناسی) گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە، یەکێک لەو فەیلەسوفە بەناوبانگانەی کە بەوە ناسرابوو ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی شارستانییەتی ڕۆژئاواوە کردووە،پەنجەی خستۆتە سەر کەموکورتی و خاڵی لاوازی ڕۆژئاواییەکان،لەلایەکی تر توانی ئەو پەیوەندییە بەهێزو توندوتۆڵەی نێوان مەعریفە ودەستەڵات ئاشکرا بکات. 
مەعریفە وا بێ گوناح نییە کە باسی لێکراوە،وەکو ئەوەش نییە کە ئێمە مەزەندەی دەکەین، ئەو مەعریفەیەی کە دەستەڵات وهێز دێنێتە بوون هەندێک جار مەشروعییەت و بواردەدات بە هێزو دەستەڵاتی سەرکوتگەر.
"میشێل فۆکۆ"بەوە ناسرابوو کە فکرو هزری خۆرئاوای خستۆتە بەر ڕەخنەی توندەوە،ڕەخنەی لە سەرجەم ئەو داموو دەزگایانەی گرتووە کە لەدوای سەردەمی ڕۆشەنگەریەوە درووستبوونە.
ڕەخنەکانی فۆکۆ بەجۆڕێکبوون کە خەڵک وایاندەزانی دژایەتی ڕۆشەنگەری ومۆدێرن دەکات، ئەمەش ناحەقیەکی گەورەبوو بەرامبەر بە بیروباوەڕی ئەم بیرمەندە، چونکە فۆکۆ هاتووە وەکو فەیلەسووفێکی مۆدێڕن ڕەخنەی ئاڕاستەی ئەقڵایەتی خۆرئاوا وسەردەمی کۆن کرتووە.
لەوانەیە سەیر بێت لەلامان کە چۆن فەیلەسووفێکی وەکو"فۆکۆ" تەواوی ژیانی لە ڕەخنەگرتن وپەنجەخستنە سەر مەزنترین ژیاری سەرگۆی زەوی تەرخانکردووە، ئەم بیرمەندە ئەوشتانەی کەلای گرینگ وجێگای بایەخبوونە ڕەخنەی لێگرتوون تا پەردە لەسەر نەزانراوەکان لابدات،گرینگی وبایەخ وگەوهەرییەتی ئەو شتە نیشان بدات.
کەبۆچی؟وچۆن؟خۆرئاوا بەمە گەیشتووە و نهێنیەکانی چین؟ ئایا؟ هەرشتێک کە لەلایەن ڕۆژئاواییەکانەوە بێت ئەوە بێ کەم وکورتی وتەواوە...
لەم کتێبە نوێیەدا لەبارەی "فۆکۆ"و"دیدییە ئەریبۆن"ی هاوڕێی نوسیویەتی کە زانیاری زۆری لەبارەی فەیلەسووفانی هاوسەردەمی فۆکۆ بوون کە گفتووگۆی توند لە نێوانییاندا هەبووە وەکو(ژان پۆل سارتەر،جۆرج دیمۆزیل...... )ئەوان ئاگاداری بارودۆخی ڕۆشنبیری ئەوکاتی فەڕەنسا بوون،"ئەریبۆ" لە هەرهەموویان زیاتر ئاگاداری بارودۆخی ئەوسای فەرەنسابوو. 
ئەریبۆ لەبارەی ڕەخنەکانی "فۆکۆ"،"هاپرماس"ەوە دەڵێت:(بەرپرسیارییەتی لە ڕێی لادانی ئەقڵ ناکەوێتە ئەستۆی نوێگەری کۆمەڵایەتی و فشار و زەبر و زۆری ئابووری دەوڵەت و سەرمایەداریدا). 
وای بۆدەچێت کە جۆریک لە مەوداو دابڕان لەنێوان فەلسەفە و واقیع یان هونەروژیاندا پەیدابووە ئەمەش وادەکات فەلسەفە تووشی قەیران ببێت.
مۆدێرنێک کە لەئەنجامی ڕەخنەگرتن لە دەستەڵاتی خۆرئاوا پەیدابووە، واتا گەر خۆری٠”اوانەبواییە ی٠”ەوە ی٠”ەقلی شارستانییەتی خۆرئاوایی لەدایک نەدەبوو، مۆدێرنیش پەیدانەدەبوو،بیرمەند وفەیلەسووفانی سەردەمی ڕۆشەنگەری ومۆدێرن بە پێداچوونەوە وڕەخنەگرتن لەخۆرئاوا، ڕۆشەنگەری ومۆدێرنییان هێنایە بوون،بێ گومان ئەمەش بە هەوڵ وتوانای ئەو فەیلەسووف وبیرمەندانەبووە کە لەو سەردەمەدا هەڵکەوتوون هاتونەتە مەیدان..


4 ساڵ و 5 مانگ و 4 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رەخنەگرتن لە ئەقڵی خۆرئاوا..

رەخنەگرتن لە ئەقڵی خۆرئاوا..



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن