پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دادە عیسمەت مورادخانی

پەیامی سەرەخۆشی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دادە عیسمەت مورادخانی
بابەشێخ حوسەینی

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دادە عیسمەت مورادخانی، دایکی کاک محمود یوسفی پێشمەرگەو کادری دڵسۆزو پێشکەوتوی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانم پێگەیشت. دادە عیسمەت یەکێک لەو ئافرەتە دڵسۆزاو غەمخۆرانەی کوردو  ڕێبازی سازمانی خەبات و مامۆستا سەید جەلال حوسەینی بوو کە هەموو کات بە دەڕبڕینی هەستی پاکی، لە ئەرک و کاری پێشمەرگەیی دڵگەرمی دەکردین.

بە بۆنەی کۆچی دوایی دادە عیسمەت، بە ناوی خۆم و هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات، سەرەخۆشی بە کاک محمود یوسفی و کاک محەممەد ساڵحی هاوژینی و تێکرای ئەندامانی خانەوادەو خزم و دۆستانی ڕادەگەێنم و لە غەم و پەژارەیاندا خۆم بە شەریک دەزانم.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران/ سکرتێری گشتی

بابەشێخ حوسەینی

29 ی جۆزەردانی 1399 کۆچی خۆری


4 ساڵ و 5 مانگ و 2 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سەرەخۆشی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دادە عیسمەت مورادخانی

پەیامی سەرەخۆشی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دادە عیسمەت مورادخانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن