بەداخەوە دایە عیسمەت مورادخانی دایکی کاک مەحمودی یوسفی کادری دڵسۆز و چالاکی سازمانی خەبات دوا ماڵ٠Š٠”اوایی لێ کردین. رۆژی پێنج شەممە 29ی جۆزەردانی 1399ی هەتاوی، بەداخێکی زۆرەوە دایە عیسمە مورادخانی دایکی کاک مەحمودی یوسفی پێشمەرگەی دێرین، کادری دڵسۆز و چالاکی سازمانی خەبات و بەرپرسی پێوەندیەکانی کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات کۆچی دوایی کرد. دایە عیسمەت دایکێکی نیشتمانپەروەر، دڵسۆزی نەتەوە کورد و خەباتی خۆشەویست بوو کە بەو پەڕی سەخاوەت و دڵ٠Š٠”اواڵەیی یەکێک لە قارەمانترین رۆڵەکانی خۆی پێشکەش بە ریزی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستانی ٠Š٠”ێران کرد و هەمیشە گەورەترین شانازی بە ریزی شۆرش خۆراگری کوردستان و سازمانی خەباتەوە دەکرد و خۆی بە دایکی هەموو پێشمەرگەیەکی سازمانی خەبات دەزانی.
کاک مەحمودی یوسفی یەکێکە لە دڵسۆزترین و بەباوەڕترین رۆ٠Žلەکانی نەتەوەی کورد کە هەر لە هەڕەتی لاوەتیەوە رووی لە ریزی پڕسەروەری پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات کرد و بەو پەڕی دڵسۆزیەوە تا ٠Š٠”ێستاش خزمەت بە بەرنامە و ٠Š٠”امانجەکانی سازمان، رێبازی مامۆستا سەید جەلال حوسێنی و شەهیدان دەکات. بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە عیسمەت مورادخانی، بەناوی یەک بە یەکی کادر و ٠Š٠”ەندامانی رێکخستنەکانی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ٠Š٠”ێران پرسە و سەرەخۆشی بە کاک مەحمود و خانەوادەو تێکڕای کەس و کار لە شاری بانە و ناوچەی سەقز دەکەین و لەو کۆستەدا خۆمان بە هاوبەشی خەم و ناخۆشیان دەزانین.
خوای گەورە دایە عیسمەت بخاتە بەر بەزەیی و لێبوردەیی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ٠Š٠”ێران