خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ۲٨ی جۆزەردانی ساڵی ۹۹، نۆێنەرانی هەردو حیزبی دێموکرات و کۆماریخوازەکان لە کۆنگرەی ئەمریکا بڕیارنامەێیکیان گەڵاڵە کردووە، کە لەناوەڕۆ
خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ۲٨ی جۆزەردانی ساڵی ۹۹، نۆێنەرانی هەردوو حیزبی دێموکرات و کۆماریخوازەکان لە کۆنگرەی ئەمریکا بڕیارنامەیهکیان گەڵاڵە کردووە، کە لەناوەڕۆکی ئەم بڕیارنامەدا، ڕژیمی ئێرانیان بەهۆی پشتیوانی لە ترۆریزمی دەرەکی، مەحکوم کردووە و پشتیوانی خۆیان بۆ داوای خەڵک و مقاومەتی ئێران بە ئامانجی گۆڕینی ڕژیمی ئێران، دەربڕیوە.
ئەم بڕیارنامە وێڕای مەحکوم کردنی کردەوەکانی ڕژیمی ئێران، داوادەکات کە (ئەمریکا پشتیوانی لەخەڵکی ئێران بکات و مافی ئەوان بۆ خەبات و پێکهێنانی کۆمارێکی دیمۆکراتیک،غەیرە مەزهەبی و غەیرە ئەتۆمی، بە فەرمی بناسێت.
ئەم بڕیارنامەی کۆنگرەی ئەمریکا هێرشی ترۆریستی لە دژی ئەنجومەنی نیشتمانی مقاومەتی ئێران بە ڕێبەرایەتی مریەم ڕەجەوی کە داخوازی گۆڕینی ڕژیم لە ئێران دەکات مەحکوم کرد. هەروەها لەم بڕیارنامە باس لە کۆبونەوەی هەزارکەسی ئەندامانی ئەنجومەنی مقاومەتی ئێران و بەشداری بەرپرسان و کەسایەتیە دەرەکیەکان وەکو (ڕودی جولیانی) دەکات.
مەک کلینتاک نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا وتی: ئەندامانی ئەم دو حزبە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران لە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان دەکات کە سەرەڕای ئەو هەمووە هەڕەشە و بەندیخانە و کوشتنە کە هەر بە ورەی بەرز بەردەوامە. هەوەها ووتی: هەر لە بەر ئەوەیە کە نۆێنەرانی دو حیزب لە کۆنگرەی ئەمریکا پشتیوانی لە جەماوەرێکی ئازاو نەسرەوتو دەکەن.
لەدرێژەدا، زیاتر لە ۲۰نوێنەری کۆماریخواز و دیمۆکراتی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی ئینترنتی دا بە خانەخوێی کۆمەڵی ئێرانیانی دانیشتویی ئەمریکا، وتارەکانی خۆیان بۆ پشتیوانی ئەم بڕیارنامە پێشکەش کرد.