پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پیرۆز بێ یادی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی رادیۆ دەنگی خەباتی کوردستان

پیرۆز بێ یادی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی رادیۆ دەنگی خەباتی کوردستان
ناوەندی راگەیاندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

لە ٣٠ ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٤ی کۆچی خۆری لە ئاکامی هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری رێبەرایەتی سازمانی خەبات ، رادیۆ دەنگی خەباتی کوردستانی دامەزراو دەستی بە بڵاوکردنەوەی بەرنامە ئەزمونیەکانی کرد. دەنگیک کە بە تەتەری خۆش خەبەری شەپۆلەکانی هەوادا گەیشتە گوێی هاونیشتماناینی تامەزرۆی دەنگی راستەقینەی خەبات و بەرخودانی کورد لە کوردستان دا. ئەو دەنگە هەر لە یەکەم ساتەکانی بیستنیەوە،  بوو بە نەوا و میلۆدی و مایەی حەسانەوەی وەرزێر و خویندکار و خاوەن پیشه‌‌‌ و گشت چین و تویژەکانی کوردەواری لە  بەشێکی بەرینی کوردستان و باقی ناوچە دورە دەستەکانی بندەستی رژیمی دژی ئازادی ئـاخــوانـدی لـە ئێران دا. دەست بە کار بوونی رادیۆ دەنگی خەباتی کوردستانی ئێران، لە هەلو مەرجێکدا بوو کە جوڵانەوی شۆڕشگێرانەی سیاسی و چەکداری خەڵکی کوردستان لە بەرانبەر هێزە داگیرکەرەکانی دەسەڵاتی مڵهوری ویلایەتی فقیە دا، بە شێوەیێکی شێلگیرانە لە هەموو ناچەکانی کوردستانی ئێران چالاکانە لە ئارادا بوو. ئا لەو هەلومەرجەدا دەست بە کار بوونی رادیـــۆ دەنگی خەبات ی کوردستانی  ئێران بووبە هاندەرەێکی مەعنەوی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان و رێبوارانی سازمانی خەبات و تێکرای تێکۆشەرانی رێگەی رزگاری.

دەنگی خەباتی کوردستان نە تەنیا بۆ هۆگران و رێبوارانی رێبازی سازمانی خەباتی کوردستان، بەڵکو بۆ تێکڕای ئەو تێکۆشەرە ئازادیخوازانەی لە خەبات و تیکۆشاندا بوون ، دەورێکی کاریگەر و گرینگی بینی کە  تا ئیستاش ئەوانەی لەو سەردەمەدا گوێیان لە بەرنامەکانی رادیۆ دەنگی خەبات رادەگرت، باس لە لایەنەکانی زمانەوانی کوردیی و بابەتی سیاسی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی ئەو بەرنامانە دەکەن و دەنگی خەباتی کوردستان بە یەکێک ‌لە رەسەنترن دەنگەکان و سەرکــــەوتـــــوترین رادیــــــــــۆ کوردیەکان لەو سەردەمە دا ناو دەهێنن.

دەنگی خەباتی کوردستان جیاواز لە بەرنامەی سیاسی و ووتار و لێکدانەوی روداوەکانی رۆژانەو بڵاو کردنەوەی چالاکی پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات، چەندین بەرنامەی هەمەرەنگ و بە کەڵکی هەبوو، وەک بەرنامەی گۆشەی پێشمەرگە کە بە سەرهاتی پێشمەرگە قارەمانەکان و رێنوینی کار کردن و بابەتی تایبەت بە پێشمەرگەی بە گوێی هۆگرانی دەگەیاند. هەروەها بەرنامەی خەبات و خەڵک کە بەرنامەیێکی تایبەت بوو بە بەشدرای هاونیشتمانیان لە خەبات و  تیکۆشان دا وشێوەکانی ئەو خەبات و پشتیوانیانەی  خەلک بۆ شۆڕش و شۆڕشگێڕانی نیشان دەدا و شرۆڤەی دەکردن. بەرنامەی وەڵامی نامەکان کە تایبەت بوو بە وه‌‌‌ڵامدانەوەی نامە و داخوازیەکانی گوێگران، و هەورەها بەرنامەی ئەدەبی کە بەرنامەیه‌‌‌کی حەوتوانەی پڕ بیسەر  بە ناوەرۆک و خاوەن گوێگری تامەزرۆی ئەدەبی کوردی بوو و هەروەها جندین بەرنامەی  تری  وەک ئایینی و کۆمەڵایەتی بە گوێی گوێگران و هاونیشتمانیان دەگەیاند. بێگومان رێبەرایەتی سازمان و کادرە تێکۆشەرەکانی دەنگی خـــەباتــی کــوردستـــــان دەوری سەرەکیان لە بەرێوە چوونی کاری دەنگی خەباتی کوردستان لـە ماوەی زیاتر لە سێ دەیە کار کردنیدا گێراوە. ئەو کادر و بەڕێوەبەر و بەر پرسانەی کە لەم دەستگایەدا بێ پسانەوە و ماندویی نەناسانە کاریان کردوە، هەر کام بە نۆرەی خۆیان لە راپەڕاندنی ئەرکە پێسپێردراوەکانیان دا بەو پەڕی ورد بینی و دڵگەرمیەوە لە پێناو خزمەت بە بواری راگەیاندن و زانیاری دان بە جەماوەر و خزمەت بە فەرهەنگ و ئەدەبیاتی نەتەوایەتیمان و پەرەپێدانی ئەدەبی شۆڕشگێڕی و ناساندنی بیر و باوەری کوردایەتی لەسەر رێبازی سازمانی خەبات دا، دڵسۆزانە لە هەوڵ و تیکۆشانی بێوچاندا بوون.

 لێرەدا جێگای خۆیەتیکە ئەوڕاستیە بخەینەوە ڕوو  کە دەور و هەوڵی لە رادەبەدەری  ماموستا سەیید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمان و، چەند کەس لە بەرپرسان و کادرانی ئەودەمی سازمان، دەوری سەرەکیان لە  دامەزراندن و بەرێوە چوونی سەرکەوتوانەی رادیۆ دەنگی خەباتی کوردستان، دەنگی حەق بێژی خەباتگێڕانی خەباتی نەتەوایەتی و نیشتمانی و شۆرشگێری دا  گێراوە. لە یادی ٣٥ ساڵی ئەم رودیۆ یەدا پیرۆزبایی لە تیکڕای چین و توێژەکانی کوردەواری هۆگرانی ئەم دەنگە دەڵیین و هیوا دەخوازین کە لە سەردەمی ئێستا دا ئەم دەنگە بە شێوازی سەردەمیانە و پێشکەوتوانە، درێژە بە ئەرک و راسپاردەکانی خۆی بدا و بە پێی توانا خزمەت بە بواری ڕاگەیاندن و فەرهەنگ و ئەدەبیاتی رەسەنی کوردی بکا و لە گەیاندنی زانیاری بە سوود بە هۆگر و گوێگرانی و لە قاودانی پلان و بەرنامە شووم و ترۆریستیەکانی رژیمی ئاخوندی و نەیاران و دژمنانی نەتەوەکەمان هەروا لە کار و بەکار و دەنگ دلێر و بوێر بچێتە پێش.


 پیرۆزبێ  یاد و بیرەوەری  ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی دەنگی خەباتی کوردستانی ئێران.

 ناوەندی راگەیاندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

 ٣٠ ی جۆزەردانی ١٣٩٩ کۆچی خۆری


4 ساڵ و 5 مانگ و 1 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیرۆز بێ یادی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی رادیۆ دەنگی خەباتی کوردستان

پیرۆز بێ یادی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی رادیۆ دەنگی خەباتی کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن